پۆلیسی تورکیا لە کاتی هەڵمەتی دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی
ئاڤا نیوز
لە توركیا 656 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران و دوای گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەكانیان، دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان دەكرێنەوە.
وێنە گەورەكە: ژمارەیەكی زۆری كۆچبەرانی نایاسایی هەوڵدەدەن لەڕێگەی سنوورە ئاوییەكانی توركیاوە خۆیان بگەیێننە وڵاتانی كیشوەری ئەوروپا، حكومەتی توركیاش لەڕێگەی پۆلیسی پاسەوانی سنوور، بەردەوام ڕووبەڕووی باندی قاچاخچی و كۆچبەرانی نایاسایی دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆچبەرانی نایاسایی و بازرگانانی بەقاچاغبردن، ئۆپەراسیۆنی قەڵغان-36ـیان ئەنجامداوە و 656 كۆچبەری نایاساییان دەستیگركردووە، هەروەها 52 قاچاغچی بە گومانی بە قاچاغبردنی كۆچبەران، قۆڵبەست كراون.
وەزیری ناوخۆی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئۆپەراسیۆنەكان بۆ دۆزینەوەی قاچاغچی و كۆچبەرانی نایاسایی، بە بەشداری 26 هەزار و 456 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان ئەنجامدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران