
نارین گورەن، کچە تەمەن هەشت ساڵەکەی ئامەدی باکووری کوردستان
ئاڤا نیوز
لەدووەمین دانیشتنی دادگای تاوانەکانی ئامەد لەسەر دۆسیەی کوشتنی نارین گورەن بڕیاردا بە دەرکردنی سزای زیندانی هەتا هەتای بۆ دایک و برا گەورە و مامی نارین و سزای زیندانی چوار ساڵ و شەش مانگیشی بەسەر دراوسێیەکیاندا سەپاند.
وێنە گەورەکە: نارین گورەن، کچە تەمەن هەشت ساڵەکەی ئامەدی باکووری کوردستان، دوای 19 ڕۆژ لە ونبوونی، تەرمەکەی لە ناو توورەکەیەکدا لە گوندی تاشڤانتەپە لە کەناری ڕووبارێک دۆزرایەوە، ئەمەش بە گەورەترین تاوانی کوشتنی ئەمساڵی تورکیا و باکووری کوردستان دادەنرێت و زۆرترین کەسی خەمناک کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە دانیشتنی دادگادا هەریەک لە تاوانبارانی دەستبەسەر یوکسەل گورەن کە دایکی نارینە، لەگەڵ برا گەورەکەی ئەنەس و مامی سەلیم گورەن بە تاوانی "بەشداری کردن لە کوشتنی منداڵ بە ئەنقەست" سزای زیندانی کردنی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێندرا. تاوانباری دەستبەسەری دۆسیەکە نەوزاد بەختیار، سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا دوای ئەوەی کە دانی بەوەدا ناوە تەرمی نارینی لە چەمی ئەغەرتوتماز شاردووەتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: یوکسەل کە دەستبەسەرە و دایکی نارینە، لە دادگا گوتی: خودا شاهید و کەفیلمە. نەبووم بە بکوژی کچەکەم. لە پاڵ بەندەیەکی خودادا زیانم بە کچەکەم نەگەیاند. سەرم بەرزە. ئێستا لە پاڵ بکوژەکەدا وەڵام دەدەمەوە. داوا دەکەم بێتاوانیم ڕابگەیەندرێت".
ئەنەس گورەن کە ئەویش تاوانبارێکی دۆسیەکەیە، باسی لەوە کرد کە هەردەم قسەی ڕاستی کردووە، ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووە کە ڕووبەڕووی کراوەتەوە و داوای کرد بێتاوانی ڕابگەیەندرێت.
هەروەها نەوزاد بەختیار، کە دانی بەوەدا ناوە تەرمی نارینی لە چەمی ئەغەرتوتماز شاردووەتەوە، گوتی:بەدڵنیاییەوە من نارینم نەکوشتووە. سالم گورەن تەرمەکەی دا بە من. منیش گواستمەوە. سزای گواستنەوەی هەرچیەک بێت من ئامادەم. سوێند دەخۆم بەدڵنیاییەوە من نەمکوشتووە".
باکگراوند: نارین گورەن کە ڕۆژی 21ی ئاب، لە گەڕەکی تاوشانتەپە لە قەزای باغڵاری سەربە ئامەد بێسەروشوێن بوو، ڕۆژی 8ی ئەیلوول لە چەمی ئەغەرتوتماز تەرمەکەی دۆزرایەوە.لە چوارچێوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە 23 تۆمەتبار دەستگیرکران کە دایک و برا و مامی قوربانیيەکە لە نێویاندابوو، لەوانەیش 12یان بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە