هاوسەرگیریی پێشوەختە 10%ـی كۆی پرۆسەكانی هاوسەرگیریی هەرێمی كوردستان پێکدێنێت
- ڕاپۆرت
- 30 کانوونی یەکەم
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاڤا ئاماری هاوسەرگیریی پێشوەختەی بەراوردكاری ساڵەكان بڵاودەكاتەوە و دەركەوتووە لە كۆی سەرووی 53 هەزار پرۆسەی مارەبڕین كە ئەمساڵ لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون، پێنج هەزار و 240 هاوسەرگیریی پێشوەختە بووە، واتە كوڕ یان كچەكە تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە.
وێنە گەورەكە: ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی کەمکردنەوەی دیاردەی بەشوودانی پێشوەختەی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و دەروونییە بۆ سنووردارکردنی زوو بەشوودانی خانمان، بەپشت بەستن بە ئاماری فەرمی دادگاكان دەركەوتووە 10%ـی كۆی پرۆسەكانی هاوسەرگیری كە لە دادگاكان كراون، هاوسەرگیری پێشوەختە بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا دەرئەنجامی وردەكاری ئامارەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەوردی خستووەتەڕوو لەپێناو بنبڕكردنی دیاردەی هاوسەرگیری پێشوەختە و زوو بەشوودانی خانمان.
ژمارەكان وادەڵێن: لە پارێزگای هەولێر لە كۆی 17 هەزار و 543 پرۆسەی مارەبڕین، دوو هەزار و 198 هاوسەرگیریی پێشوەختە بووە، كە 105 نێر و دوو هەزار و 93 مێ بووە. ڕێژەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەولێر 13% بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش 2% بەرزبووەتەوە.
سەبارەت بە جیابوونەوە، هەر لە هەولێر لە كۆی 5 هەزار و 857 كەیسی جیابوونەوە، هەزار و 96 هی ئەو هاوسەرگیرییانە بووە كە لە خوار تەمەنی 18 ساڵی بووە.
لە پارێزگای دهۆكیش، لە كۆی 12 هەزار و 499 پرۆسەی مارەبڕین، هەزار و 688 هاوسەرگیری خوار 18 ساڵ بووە كە 348 نێر و هەزار و 340 مێ بووە، واتە ڕێژەی 14%ی كۆی پرۆسەكانی هاوسەرگیری.
جیابوونەوەش لە دهۆك دوو هەزار و 164 حاڵەت هەبووە، 102 ئەوانەن كە لە خوار تەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگیرییان كردووە.
لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە كۆی 20 هەزار و 427 پرۆسەی هاوسەرگیری، هەزار و 51 پرۆسەی هاوسەرگیری پێشوەختە بووە. كە 5% كۆی گشتی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت.
لە دادگاكانی كەركووك و ئیدارەی گەرمیان كە سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستانن، لە كۆی دوو هەزار و 618 مارەبڕین، 303 هاوسەرگیری پێشوەختە بووە، كە دەكاتە ڕێژەی 12%.
هۆكارە زانراوەكان: ڕێكخراوی لێكۆڵەر لە دوو توێی توێژینەوەیەكدا بە پشتبەستن بە بۆچوونی شارەزایان و پسپۆڕانی یاسایی و كۆمەڵایەتی و دەروونی؛ نزمی ئاستی ڕۆشەنبیریی خێزانەكان، هەژاری، چاولێكەری و بێ سانسۆری سۆشیال میدیا و دروستبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە، بەهۆكاری سەرەكی زیادبوونی هاوسەرگیری پێشوەختە دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟