
وێنەی ئەحمەد شەرع و ئاڵای ئەمریکا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا نیگەرانی دەردەبڕێت لەبەرامبەر لێدوانێکی ئەحمەد شەرع کە باسی لەوە کردووە هەڵبژاردنەکانی سووریا ڕەنگە چەند ساڵێکی دیکە بخایەنێت، دووپاتی دەکاتەوە پێویستە بە زووترین کات هەڵبژاردن لەو وڵاتە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەیی نوێی سووریا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەدا کە لەوانەیە پرۆسەی نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا، نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت هاوکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی تەندروست سووریا پێویستی بە چوار ساڵ هەیە، ئەمەش نیگەرانی ئەمریکای بەدواخۆیدا هێناوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمریکی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی زەناشناڵی ڕایگەیاند، '' ئەمریکا دەیەوێت بە زووترین کات هەڵبژاردن لە سووریا بکرێت، پێویستە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەرانە بێت و پێویستە ئەم مەرجانەش جێبەجێبکرێن''.
لەلایەکی دیکەوە: واشنتن بە وریاییەوە هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا نوێ بکاتەوە، هاوکات بەنیازە ڕێکخراوی تەحریرولشام لە لیستی تیرۆردا دەربهینێت، کە ئێستا ئیدارەی نوێی وڵاتەکە لەدەست ئەو هێزەدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران