حکومەتی نوێی سووریا: کار لەسەر باشترکردنی ئازادیی ڕادەربڕین بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کانوونی دووەم

ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕاگوزەریی سووریا دووپاتی دەکاتەوە، کار لەسەر "بوونیادنانی ڕاگەیاندنی ئازاد" دەکەن و بەڵێنیشی دا ئازادیی ڕادەربڕین دەستەبەر بکات، کە ئەمانە هەمووی لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەسەدی باوک و کوڕ بۆ ماوەی دەیان ساڵ تەواو سنووردار کرابوون.
لێدوانی فەرمی: محەممەد یەعقوب عومەر، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕاگەیاند:
• کۆتوبەندی زۆر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین دانرابوو لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو، لە قۆناغی داهاتوودا کار لەسەر بونیادنانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە سووریا دەکەین کە بابەتی و پیشەییانە کار بکات هەروەها کاریش بۆ باشترکردنی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین دەکەین لە کاتێکدا لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو بە تووندی سنووردار کرابوون.
• ئەلعومەر دووپاتیشی کردەوە، ڕێکارە ئیدارییەکان(بیروکراسی) کەم دەکەینەوە هاوکات ئاسانکاری بۆ شاندەکانی ڕۆژنامەنووسانی بیانی دەکەین، کە پێشتر ڕاگەیاندنەکانی بیانی سنووردارکرابوون و بە ئاسانی ڤیزایان پێ نەدەدرا بێنە سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 08-12-2024 ئۆپۆزیسیۆنی چەکداریی سووریا توانیی لە ماوەی 11 ڕۆژدا لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا حکومەتی سووریا بڕوخێنێت و ڕۆژێک دوای ئەوە حکومەتی ڕاگوزەری پێکهێنرا، هەر لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە و دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەرپرسان داوایان لە ڕاگەیێندکار و میدیاکانی ڕژێمی پێشوو کرد لەسەر کارەکانیان بمێنن و بەردەوام بەکارەکانیان بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران