
دیمەنێکی بەنداوی تشرین، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و بە پاڵپشتی سوپای تورکیا لە دوو قۆڵەوە بۆ سەر بەنداوی تشرین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج دەستیپێکردەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەسەد، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر باکوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین کە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-1-2025، جارێکی دیکە لە دوو قۆڵەوە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و بە پاڵپشتی سوپای تورکیا هێرشیان کردەوە سەر بەنداوی تشرین و شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و گرووپە چەکدارەکان بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لەدەستپێکی ساڵی نوێوە گرژییەکان لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوام بوون.
ئەمەش بزانە: بەنداوی تشرین دەکەوێتە ناوچەی منبج لە پارێزگای حەلەب، لەسەر ڕووباری فورات دروستکراوە، توانای گلدانەوەی یەک ملیار و 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، 80 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دوورە.
- یەکەم هێرش لە ساڵی نوێیدا، واتە لە 1-1-2025، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتی لەسەر پردی قەرە قۆزاق لە شارۆچکەی منبج لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە سێ سەربازی هەسەدە کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
- لە تۆڵەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە جۆری "بەیرەقدار" لە ئاسمانی پردی قەرە قۆزاق لە باشووری کۆبانێ، ئێوارەی ڕۆژی 1-1-2025، تۆپخانەکانی تورکیا بۆ چەندین کاتژمێر ناوچەکانی دەورووبەری کۆبانێیان تۆپباران کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران