وەزیری دەرەوەی سووریا: لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ سعودییە هەڵدەدەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کانوونی دووەم

جێگری وەزیری دەرەوەی سعودییە پێشوازی لە شاندی سووریا دەکات لە کاتی گەیشتنیان بۆ ڕیاز
ئاڤا نیوز
حکومەتی کاتی سووریا یەکەم سەردانی شاندی دیبلۆماسی خۆی دەستپێکرد، شاندێکی باڵای وڵاتەکە گەیشتنە ڕیازی پایتەختی وڵاتی سعودییە.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا لە 8-12-2024، هێزەکانی تەحریرولشام دەسەڵاتی وڵاتەکەیان گرتەدەست دەسەڵاتێکی نوێی لە سووریا دامەزراند، وڵاتەکەش هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ نوێیکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و دەرەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندێکی باڵای حکومەتی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوە لەگەڵ هەر یەکە لە مورهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی، ئەنەس خەتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتی، گەیشتنە ڕیازی پایتەختی سعودییە.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند، لەگەڵ سعودییە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانمان هەڵدەدەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا پێشتر ڕایگەیاند بوو، سعودییە ڕۆڵێکی گرنگی لە داهاتووی سووریادا هەیە.
ئەمەش بزانە: ئەم سەردانەی شاندی سووریا لەسەر بانگهێشتنامەی شازادە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران