نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە
- تەندروستی
- 2 کانوونی دووەم
دیمەنی باڵەخانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەردوو نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە و ئێستاش قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە تەواو بووە.
وێنە گەورەكە: هەردوو نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات بە دوو لە گرنگترین نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر دادەنرێن و ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری ڕوویان تێدەكەن، چەند بەشێكی هەردوو نەخۆشخانەكە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی ئامێری پزیشكیی سەردەمیانە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان دەکات.
قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە:
قۆناغی یەکەم: سیستمی ساردی و گەرمیی نەخۆشانەکان چاک کراونەتەوە و 400 سپلیتی كۆنیش لابراون، هاوكات هەریەک لە سیستمی هەڵمی، سیستەمی هەواگۆڕکێی پێشکەوتوو و سیستەمی دابینکردنی ئاوی گەرم بۆ نەخۆشخانەکان داندراون.
هەر لە قۆناغی یەکەمدا دوو بیری نوێی ئاو لێدراون و 20 کارمەندی تەندروستییش بۆ بەشی پێشوازیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دامەزرێندراون.
قۆناغی دووەم: كە ئێستا کاری تێدا دەکرێت، سیستمی ریسایکلینی ئاوی نەخۆشخانە دادەندرێت و ئاوەڕۆی نەخۆشخانەکان بە تەواوی نۆژەن دەکرێنەوە و ڕووکاری دەرەوەی هەردوو نەخۆشخانەکەش نوێ دەکرێتەوە.
قۆناغی سێیەم: پێکدێت لە درووستکردنی گەورەترین کارگەی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، کردنەوەی بەشی نازوور و دانانی 12 ئامێری پێشکەوتووی نازوور و دانانی ئامێر و کەلوپەلی پێویست بۆ بەشەکانی تاقیگە، نەشتەرگەری و تیشک.
هەر لە قۆناغی سێیەم 12 بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر)ـی نوێ و سیستەمێکی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری دادەندرێن و ناوەوەی نەخۆشخانەکان بە تەواوەتی نۆژەن دەکرێنەوە بە سەرجەم بەش و قاوشە جیاوازەکانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە زیاتر لە 13 هەزار نەشتەرگەری لەو نەخۆشخانەیە دەکرێت و پێشوازی لە سەدان هەزار نەخۆش دەکات و دەیان جۆر پشکنین و چارەسەری تەندروستی لەو نەخۆشخانەیە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز