کاردانەوەی جەهەپە لەبارەی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کانوونی دووەم
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)
ئاڤا نیوز
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) لە دوای کۆبوونەوەکەی دەم پارتی و مەهەپە جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە، "ئەگەر پرۆسەیەک لە ئارادایە، با لە پەرلەمان پرۆسەکە ڕوون و شەفاف بەرێوە بچێت".
وێنە گەورەکە: جەهەپە هەر لەسەرەتاوە پشتیوانی لە هەوڵەکانی خستنەگەڕی پرۆسەی ئاشتەوایی کورد و تورک کردووە، سەرەڕای ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئاکپارتی کە هەندێک جار جەهەپە بە هۆکارێک بۆ تێکدانی نێوان ئاکپارتی و دەم پارتی تۆمەتبار دەکرا و هەوڵ دەدرا لە نێوەندەکەدووربخرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئۆزێل باسی لە گرنگی پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف کرد، ئامادەیی پارتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو پرۆسەیە ڕاگەیاند و گوتی:
- ئەگەر پرۆسەیەک لە ئارادایە، با ئەم پرۆسەیە لە پەرلەمان ڕوون و شەفاف بەڕێوەبچێت، لەبەرئەوەی لە ڕابردوودا پڕۆسەگەلێکی وەک پەیوەندی بەرژەوەندیی نێوان دوو لایەنمان بە ئازارەوە ئەزموون کرد، بۆیە با کەس پشتگوێ نەخرێت.
- پێویستە پرۆسەیەک بەڕێوەبچێت کە پشت ئەستوور بێت بە کۆدەنگی کۆمەڵایەتیی.
- هەڵوێستی خانەوادەی شەهیدەکانمان لە بەرچاو بگیرێت، لەو پرۆسەیەدا دەبم کە ئەوان پەسەندی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج