ئاڤا نیوز
بە تایبەتمەندیی جیاواز و سەردەمییانە، عەلوەی قوشتەپە دوای سێ ساڵ لە کارکردنی بەردەوام دەکرێتەوە، بەرپرسی کارگێڕی عەلوەکەش دەڵێت "تێچووەکەی 22 ملیۆن دۆلارە".
وێنە گەورەکە: بڕیارە کاتژمێر 03:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و قایمقامی قوشتەپە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە، عەلوەی قوشتەبە بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نزار خورشید، بەرپرسی کارگێڕی عەلوەی قوشتەپە، بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: عەلوەکە بەستانداردی نوێ و سەردەمییانە دروست کراوە، ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەی تێدایە، دەبێتە جێگرەوەی عەلوەی هەولێر.
زانیاریی زیاتر: عەلوەی قوشتەپە لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەوی دروست کراوە، هەروەها 119 هۆڵی گەورە تێدایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تێچووی عەلوەکە 22 ملیۆن دۆلارە، سارکەرەوە و گەرمکەرەوەی تایبەتی لەسەر ڕووبەری سێ هەزار مەتر چوارگۆشە بۆ دانراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەلوەی قوشتەپە لەلایەن کەرتی تایبەت بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش