دانووستاندنەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە قەتەر دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کانوونی دووەم

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، دانووستاندنە ناڕاستەوخۆکان لە قەتەر سەبارەت بە ئازادکردنی بارمتەکان دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند مانگێکە قەتەر، میسر و ئەمریکا ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەبینن. لە دوایین هەوڵیشدا شاندی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی 3ـی 1ـی 2024 بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان سەردانی قەتەریان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی کاتز هاتووە: "بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕێنمایی وردی سەبارەت بە بەردەوامی دانووستاندنەکان پێداوین، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل".
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم خوولەی دانووستاندنەکان بۆ ئەوەیە کە هەردوولا بگەنە ئەو ڕێککەوتنەی کە دەبێتە هۆی ئاگربەستێکی تەواو و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەکە، هاوکات گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان.
باکگراوند: بارمتە ئیسرائیلییەکان لە دوای دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە دەستبەسەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران