فەرمانی کشانەوەی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان لە سنوورەکان دەدرێت
- عێراق
- 5 کانوونی دووەم

هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق لەسەر سنووری سووریا، سەرچاوە: پەیجی پاسەوانی سنوور
ئاڤا نیوز
لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداو فەرمان بە کشانەوەی لیواکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان لە پێگەکانیان لە سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکی هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا، عێراق هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا خستە ئامادەباشی و هێزێکی زۆری لەسەر سنوورەکان جێگیر کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاشکرای دەکات وەک ڕێوشوێنێکی سەربازیی لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە فەرمانی کشانەوەی لیواکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان دەرکراوە.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، کشانەوەی ئەو هێزانە وەک ڕێکارێکی تاکتیکییە و ئەو هێزانە سەرلەنوێ وەک هێزی بەرگری لە هێڵی دواوە بۆ پشتیوانی لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان جێگیر دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری کشاندنەوەی ئەو هێزانە لەکاتێکدایە، باس لە سەردانێکی نهێنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران دەکرێت بۆ بەغدا و دەگوترێت لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان و بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆبووەتەوە.
لەلایەکی دیکە: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە چەندین دۆسیە تاوتوێ بکات، یەکێک لەو دۆسیانەش گەیاندنی ئەو پەیامە هۆشدارییە تووندەیە بە تاران کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق دراوە سەبارەت بە سنووردارکردنی چەک لە دەست دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە هەزار وێستگە تاقی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە هەزار وێستگە تاقی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە