ئاڤا بە دواداچوون بۆ کێشەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێلەیی قەزای خەبات دەکات
- تەندروستی
- 8 کانوونی دووەم

دیمەنی دارستانی خەبات و زێی گەورە لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
نزیکەی 12 ساڵە بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەک لە خەبات دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەست بە کارەکانی نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2013 بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی 100 قەروێڵەیی لە خەبات دانرا، بەڵام بەهۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش نەتوانرا دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە بکرێت، هاووڵاتیانی ناوچەکە چاوەڕێی تەواوکردنی پرۆژەکەن لە ساڵی نوێدا. داوا لە ئاڤا کراوە کە بزانێت کێشەی تەواونەکردنی ئەم نەخۆشخانەیە چییە و گەیشتووە بەکوێ.
لێدوانی فەرمی: کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات ڕایگەیاند: بەردەوام بە دواداچوونمان کردووە و هەوڵمان داوە لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشخانە 100 قەروێڵەییە دەستپێبکات، بەڵام لەبەر نەبوونی بودجەی پێویست نەتوانراوە پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەوەی مایەی خۆشحاڵی بێت، دەست پێکردنی ئەم نەخۆشخانەیە لە پێشینەی کارەکانی حکومەت دانراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوژمەی تەواوی دروستکردنی نەخۆشخانەکە 15 ملیۆن دۆلارە، بڕیار بوو کۆمپانیایەکی ئوردنی بەناوی (مۆرهیج)، خەستەخانەکە تەواو بکات، بە پێی گرێبەستەکە، دەبوایە سەرەتا دوو ملیار دینار بۆ کۆمپانیاکە خەرج بکرێت، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی پارەی بۆ سەرف نەکرا و کارەکە جێبەجێ نەکرا، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای ناوبراو کابینە و ئامێری لە شوێنی پرۆژەکە داناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا لە ساڵی ڕابردوو کێشەی نەخۆشخانەکە گەیێنراوەتە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لە پێشینەی یەکەم کارەکانی سەرۆکوەزیران دانراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز