لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی کشانەوەیان لە بەغدا بانگهێشت دەکرێن
- کوردستان
- 9 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا دەکرێت، سەرجەم نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەنێو حکومەتی عێراق بانگ دەکرێن و بەرچاوڕوونیان لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو پێدەدرێت، کشانەوە لە حکومەت یەکێک دەبێت لە بژاردەکان.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی دۆخی دارایی ساڵی 2024 و پابەندنەبوونی حکومەتی فیدراڵی بە پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەوە کراوەتەوە له ساڵی نوێدا نابێت بهمجۆره مامهڵه لهگهڵ فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان بكرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە بەرامبەر نەناردنی بودجە بەتەواوی و کێشە داراییەکان، هەرێمی کوردستان هەڕەشەی کشانەوە لە بەغدا دەکات، ڕۆژی شەممە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بانگ دەکرێنەوە و لە هەولێر لەسەر ئەو بابەتە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبووەنەوەکەدا وەزیر، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرجەم نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بانگهێشت دەکرێن، بەرچاوڕوونیان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوو پێدەدرێت، کە ئەگەر بەغدا مەرجەکانی هەولێر جێبەجێ نەکات، کشانەوە لە حکومەت بژاردەیەکی بەهێز دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە