
وێنەی ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا بەمەبەستی دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێ بکرێت.
وێنە گەورەکە: سەردانەکەی شەرع لە چوارچێوەی گەڕێکی سەردانەکانی دەبێت بۆ وڵاتانی ناوچەکە، ئامانجی سەردانەکەی سوپاسکردنی تورکیایە لە پشتیووانیکردن لە ئیدارەی شەرع و هاوکات تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە ناوچەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو پلانەی ڕێکخرابوو بڕیاربوو لە چەند ڕۆژی داهاتوو شەرع سەردانی ئەنقەرە بکات بەڵام ئێستا پلانەکە گۆڕدراوە و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا سەردانییەکە بکات.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە چەند پرسێک لەخۆ دەگرێت لەوانە بوونی هێزی سوپای سووریای دیموکرات لەناوچەکە و تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی دووبارە بوونیاد نانەوەی ژێرخانی ئەو وڵاتە.
باکگراوند: دوای کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد لە 8-12-2024، شاندێکی تورکیا وەک یەکەم شاند بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت سەردانی دیمەشقیان کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران