
ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەردانی مزگەوتی ئومەوی دیمەشقی کرد
ئاڤا نیوز
ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە کاتی گەیشتنی بە سووریا سەردانی مزگەوتی ئومەوی دیمەشقی کرد و دواتر لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی کۆبووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە کاتی گەیشتنی بە سووریا سەردانی مزگەوتی ئومەوی دیمەشقی کرد و لەگەڵ هاوتاکەی ئەسعەد شەیبانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، دواتر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەیی نوێی سووریا کۆبووەوە و باسی لە کەمکردنەوەی ئەو گەمارۆیانە کرد کە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراون لە کاتی حکومڕانی بەشار ئەسەدا.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، بەم نزیکانە سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکەم بە ئامانجی پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دۆستانەکان.
زانیاریی زیاتر: هاتنی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بۆ سووریا دوای سەردانەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا دێت، تاجانی دوای سەردانەکەی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سووریا، بەیاننامەیەکی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، نوێنەران دەبێت سیاسەتەکانیان هەماهەنگ بکەن بۆ ئەوەی سووریا "داهاتوویەکی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی" هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران