ئەحمەد شەرع: ناتوانین سووریا لەسەر بنەمای بیری شۆرش بوونیادبنێین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی دووەم

ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا ڕایگەیاند، ناتوانین سووریا لەسەر بنەمای بیری تۆڵە سەندنەوە و شۆرش بوونیادبنێین.
وێنە گەورەکە: دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکانی ڕیاز بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی و وڵاتانی ڕۆژئاوا کە پشتیووانی خۆیان بۆ دیمەشق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە دووپات کردەوە، ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا جەختی لە هەڵوێستی خۆی بۆ بنیادنانی وڵاتی سووریا و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان کردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا ڕایگەیاند: مەحاڵە وڵاتێک بە گرووپە چەکدارەکانەوە بوونیادبنرێت، نابێت بیری چەکداری بەسەر حکومڕانی سووریای نوێ زاڵ بێت.
ئەحمەد شەرح گوتیشی، توانیمان سووریا لە ڕژێمی بەشار ئەسەد وەربگرینەوە و پێگەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی وڵاتەکەمان گەڕاندەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 8ـی دیسێمبەری ساڵی ڕابردوو هێزەکانی تەحریرولشام بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع توانی کۆتایی بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران