سوپای ئێران ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێ بەرهەم دەهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی دووەم

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی، وێنە: ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، سوپای ئێران 1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کە تایبەتمەندی بەهێزیان هەیە بەرهەم دەهێنێت.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتایی ئەم مانگەوە ئێران دەستی بە مانۆڕی سەربازی دوو مانگی کردووە، لە مانۆڕە سەربازییەکەدا مەشق لەسەر چۆنییەتی بەرگیکردن لە دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی نەتەنز لە ئەگەری هەر هێرشێکی دەرەکی کرد.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران و وەزارەتی بەرگریی ئێران هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێی بەرهەم هێناوە لەو بنکە سەربازیی و ناوچانە جێگیر دەکرێن کە پێویستیان پێیەتی ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نوێیانە توانایەکی بەرزیان هەیە لە چاودێری کردن و توانای فڕینی 2000 کیلۆمەتریان هەیە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە.
ئەمەش بزانە: بەپێی پۆلێنکردنی ماڵپەری 'گڵۆباڵ فایەر پاوەر' سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕووی بەهێزییەوە لە پلەی 16ـەمین جیهان دایە، بە یەک پلە لە دوای ئیسرائیل دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە