
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و د. عەبدولحەمید دەربەندی، وێنە: نورث برس
ئاڤا نیوز
نوێنەری سەرۆک بارزانی پەیامێکی تایبەتی لەبارەی یەکڕیزیی کورد لە سووریا گەیاندە مەزڵووم عەبدی، ناوبراو پێشوازی لە پەیامەکە کردووە و دووپاتی کردووەتەوە؛ قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵی هەموو لایەنە کوردستانییەکانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد، چارەنووسی کورد لە سووریای نوێدا بووەتە پرسێکی گرنگ، چەند جارێک لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان گفتوگۆیان کردووە و کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکگووتاربن.
چیرۆکی سەرەکی: د. عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری تایبەتی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژئاوای کوردستانە، ئەمڕۆ لە حەسەکە بۆ یەکەمجار لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە كۆبووەوە، دواتر سەردانی قامشلۆی کرد و لەگەڵ ئەنەکەسە کۆبووەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە كۆبوونەوەكەدا د.عەبدولحەمید دەربەندی، پەیامی سەرۆك بارزانی گەیاندە مەزڵووم عەبدی، لە پەیامەكەدا باس لە گرنگیی هاوكاریی لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان کراوە لەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە باسی لە گرنگیی پاراستنی دەستكەوتەكانی كوردان و دروستكردنی دۆخێكی ئارام لە ڕۆژئاوای كوردستان كردووە، ئاماژەی بە ئەوەش دا كە لەم كاتەدا هەوڵی هاوبەشی نێوان پارتە كوردییەكان زۆر گرنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە