بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بەشێك لە فەرمانبەران ناگرێتەوە
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم

ژمارەیەک خانەنشینی هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بە بڕیارێكی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە كەمكرایەوە بۆ 60 ساڵ، بەڵام بەپێی یەكێك لە خاڵەكانی بڕیارەكە، بەشێك لە فەرمانبەران ناگرێتەوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە، 15-1-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پیشكەش بكات.
بڵاوكراوەی فەرمی: بڕیارەكە لە هەشت خاڵ پێكهاتووە و لە خاڵی شەشەمدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی" سەبارەت بە ئەو فەرمانبەرانەی كە لەپێش ڕێككەوتی 1-1-2025 بە گوێرەی ماددەی 1/سێیەم لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە (27)ی ساڵی 2006ی هەمواركراو ڕەزامەندیی درێژكردنەوەی خزمەتی وەزیفییان لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجام دراوە، ئەوا لە خزمەت بەردەوام دەبن، تاوەكوو تەواوبونی ئەو ماوەیەی خزمەتی وەزیفییان بۆ درێژكراوەتەوە لەوە بەدواوە پێویستە ڕاستەوخۆ خانەنشین بكرێن.
لەلایەكی دیكەوە: لە ناوەڕۆكی فەرمانەكە داوا لەسەرجەم وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كراوە كە پابەند بن بە بەرزنەكردنەوەی پێشنیازی داوای درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانیان بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیکتۆکچی لە هەولێر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت