
لۆگۆی کۆمپانیای فەیسبووک
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی تەکنەلۆژیا ڕێگایەک ئاشکرا دەکات کە دەرفەت بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام دەدات، ڕێگری بکەن لە کۆکردنەوەی زانیارییە کەسییەکانیان.
وێنە گەورەکە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و ئینستاگرام، زانیاری دەربارەی چالاکیی بەکارهێنەران کۆدەکەنەوە و لەگەل کۆمپانیاکانی تر هاوبەشی پێدەکەن بە مەبەستی کاری بازرگانی، ئەمەش ناڕەزایەتیی بەکارهێنەرانی لێ دەکەوێتەوە.
لێدوانی فەرمی: میلانیا جۆی، شارەزای تەکنەلۆژیا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ڕێگەیەک ئاشکرا دەکات بۆ وەستاندنی کۆکردنەوەی زانیارییەکان کە بەم شێوەیەیە:
- Setting & Privacy
- Account Center
- Your information and permissions
- Your activity of Meta technologies
- Manage future activity
- Disconnect future activity
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای وەستاندنی کۆکردنەوەی زانیارییەکان، بەکارهێنەران هێشتا ڕێکلامەکان لە فەیسبووک و ئینستاگرام دەبینن، بەڵام کەمتر، بۆیە ئەو شارەزایە دەڵێت کرداری وەستاندنەکە 48 کاتژمێر دەخایەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆر جار بەکارهێنەر لە فەیسبووک و ئینستاگرام، خودکارانە ڕێکلامی کاڵا و کەل و پەلە دڵخوازەکانی دێتە بەرچاو، لە کاتێکدا هیچ گەڕانێکی بۆ نەکردوون، ئەو دوو پلاتفۆڕمە زانیارییە کەسییەکانی وەک، سەردانکردن، هاوبەشیکردن، بە دڵ بوون و شوێن، دەفرۆشێتەوە کۆمپانیاکانی تر، بۆیە بەردەوام بێ ئاگاداری بەکارهێنەر ڕێکلامی کاڵا دلخوازەکانی دێنە بەرچاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئێرانی: جەنگ هەفتەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت