ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای نوێی تەمەنی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 19 کانوونی دووەم

هاونیشتمانییەکی بەتەمەن لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕێنمایی نوێ بۆ جێبەجێکردنی یاسای نوێی تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان دەربکرێت، سەرچاوەیەکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێن".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-1-2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا هەر کەسێک بەگوێرەی ڕۆژ و مانگی لە دایکبوونی تەمەنی گەیشتبێتە بە 60 ، ساڵ خانەنشین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان بووە بە 60 ساڵ، ئەمساڵ خانەنشین دەکرێن، واتە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تەمەنی خانەنشینی جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەیە گوتیشی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-1-2025، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری کۆدەبێتەوە، هاوکات ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە بڕیارەکە دەردەچێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەوا پێشینەی خانەنشینی 12 مانگی پێدەدرێت، هەر کەسێک خزمەتەکەی لە 25 ساڵ کەمتر بێت، پێشینەی خانەنشینی شەش مانگی پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی ناردنی لیستی ناوی ئەو کەسانەیە کە بۆ ساڵی 2025 خانەنشین دەبن، بۆ ئەوەی دەست بە ڕێکارەکانی خانەنشینبوونیان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیکتۆکچی لە هەولێر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت