سەرۆک وەزیران لە دوو وێنەی جیاوازدا لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوو سەردانی جیاواز دا بۆ ئیمارات و ئوردن لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شا عەبدوڵڵای دووەم کۆبووەوە و باسیان لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد، لەوێشەوە دەچێتە داڤۆس.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە ساڵێک شەڕ لە غەززە وەستا و ناوچەکە بەگۆڕانێکی ڕیشەییدا تێپەڕ دەبێت و هاوکێشەی نوێ درووست بووە و گۆڕانکاری دیکەش بەڕێوەیە. هەموو وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بۆ گەڕانەوەی ترەمپ ئامادە دەکەن و سەرکردەکانی ناوچەکە دەستیان کردووە بە گفتوگۆی چڕ بۆ ئەوەی ڕۆڵیان لە گۆڕانکارییەکان هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە ئیمارات و لە کۆشکی شاتی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە دوو قۆڵی بووە و وەکو دوو دۆست باسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتیان کردووە.
ئەمڕۆش لە ئیماراتەوە بەرەو ئوردن بەڕێکەوت و لە عەممانی پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆبووەوە و باسی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی شێخ محەمەد بن زایدی وەک بەهێزترین سەرکردەی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی ناوناوە، هەروەها بە یەکێک لەو کەسایەتییانەی داناوە کە قسەی یەکلاکەرەوەی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە. شاعەبدوڵڵاش یەکێکە لە هەرە دۆستە نزیکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا زانیویەتی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە عەممانەوە دەچێتە داڤۆس، لەوێش لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان کۆدەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت