لە هەولێر هەڵمەتی تێکدانی ئەو سەوزانەی بە ئاوی قورس ئاو دەدرێن بەردەوامە
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم

یەکێک لەو زەوییانەی کە داچێنراوە بە سەوزە و بە ئاوی قورس ئاو دەدرێت
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بەردەوامە لەو هەڵمەتەی دەستیپێکردووە بۆ تێکدانی ئەو کێڵگانەی سەوزەی لێ دەچێنرێت و بە ئاوی ئاوەڕۆ ئاو دەدرێن.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕێڕەوی ئاوەڕۆی هەولێر چەندین کێڵگەی بەرهەمهێنانی سەوزە هەن و بەو ئاوەڕۆیە ئاو دەدرێن کە پاشماوەی ئاوی قورسی ماڵانانە، بەشی زۆریان دەکەونە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، بەدیاریکراوی ڕێگای نێوان مووسڵ و کەرکووک.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بە ئاڤا میدیای وت، "هەڵمەتی تێکدانی ئەو کێڵگانەی بە ئاوەڕۆ بەرهەمدێن بەردەوامی هەیە، تا یەک کێڵگە مابێت بەردەوام دەبین، لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 500 دۆنم زەوی داچێنراو بە سەوزەی بەرهەمهاتوو لە ئاوی ئاوەڕۆ تێکدراون".
بەوتەی هێمن سەید موراد، لەگەڵ تێکدانی ئەو کێڵگانە چەندین ئامێری دابەشکاریی ئاو دەستیان بەسەرداگیراوە و هەر کێڵگەیەک کە تێکدەدرێت لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت خاوەنەکەی کێیە.
هۆکارە زانراوەکان: ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی و ژینگەی هەولێر کۆبووەوە، چوار بڕیاردران، یەکێک لە بڕیارەکان تێکدانی هەموو ئەو کێڵگانەیە کە بە ئاوی ئاوەڕۆ بەرهەمدێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی کێشەی کەمئاوی سلێمانی بڕیارێک دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ جەعفەر لە یەکێتی نیگەرانە و هۆشداری بە بەرپرسانی حیزبەکە دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆر لەبارەی دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کێشەی دیکەی بۆ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان هەزار داری زەیتوون و فستق لە هەولێر دەچێنرێن