سەرۆکی پارتی زەفەر بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان" دەستبەسەر کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کانوونی دووەم

ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەر لە تورکیا
ئاڤا نیوز
ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەر کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە بەهۆی ئەوەی لە دوایین گوتاری دا بە توندی هەڕەشە دەکاتە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە تۆمەتی"سوکایەتیکردن و بێرێزیکردن بە ئەردۆغان" دەستبەسەرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەر لە کۆبوونەوەی سەرۆک پارێزگاکانی پارتەکەی بە تووندی هەڕەشەی کردە سەر ئەردۆغان و گوتی: ئەردۆغان دەوڵەتی پەرەلێلی دروست کرد و جاسوسی گیولەنەکانی خسەتە نێو تورکیاوە، ئەو زیانی بە مێژوو، بە بیروڕای ئایینی و کولتووری گەلی تورکیا گەیاندووە، ئێمە ڕووبەڕووی دەبینەوە.
ئەوەی ڕوودەدات: سەرۆکی پارتی زەفەر، بۆ لێکۆڵینەوەکە لە ئەنقەرە دەستبەسەرکرا، دواتر گواسترایەوە ئیستەنبووڵ. دواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ تاوانەکەی فراوانتر کردووە و تۆمەتبارکراوە بە"هاندانی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆزداغ، کەسایەتییەکی سیاسی تورکیایە، زۆربەی جار هەڵوێستەکانی دژی دەسەڵاتی تورکیا و ئاکپارتییە، یەکێکە لەو کەسانەی بە تووندی دژایەتی هەوڵەکان و دەستپێکردنی دانووستانی نێوانی ئیمڕالی و دەسەڵات دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران