
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێک سەرۆکی پەرلەمان تۆمەتبار دەکات بەوەی بە یەک پاکیچ سێ یاسای بەیەکەوە تێپەڕاندووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەمە شکاندنی سوێندی دەستوورییە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی پۆستەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای باری کەسێتی کە داواکاری شیعەکان بوو، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی کە داواکاری سوننەکان بوو و گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک، داخوازی کورد و تورکمان بوو پەسند کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە پەسەندکردنی یاسا مشتومڕ لەسەرەکان بە یەک پاکێچ پێشێلکردنی هەموو عورفەکانە. ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتارانیش دژی تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە بوون بێ ئەوەی ڕێژەی یاسایی تەواو بێت.
وتیشی: هەموو هەڵبژاردەکان کراوەیە لەبەردەم پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی دژی ئەوە لە دادگەی باڵای فیدڕاڵی تانە لە دانیشتنەکە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانی ڕێبازی نیشتمانی کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان و چەندین پەرلەمانتاری دیکە سکاڵایان لە دادگەی باڵای فیدڕاڵی دژی دانیشتنەکەی پەرلەمان تۆمار کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە