ئاڤا نیوز
بۆ پاراستنی مێژوو و کلتور، وەک وەفا و ڕێزێک لە هونەرمەندە ئافرەتەکان، پیشانگایەک بۆ ئوم کەلسوم و فەیروز لە عەممانی پایتەختی ئوردن کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەک ڕێزێک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی عەرەب ئوم کەلسومی میسری و فەیروزی لوبنانی و هەروەها گەورەترین شانۆ و ئەفسانەکانی تەلەفزیۆن کە لە ماوەی ساڵانی 1900 دا جێگەی خۆیان لە جیهانیی هونەریدا کردبووەوە پیشانگایەکی هونەری لە عەممانی پایتەختی ئوردن کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە ئامادەبووانی پێشانگاکە دەڵێت: "ئەمە بەشێکی گەورەی کولتووری موزیکی ئێمەیە وەک عەرەب. ژنان بەشێکی گەورەی ئەو کولتوورەیان پێکهێناوە. ئەم پێشانگایە ئیلهاممان پێ دەبەخشێت و نابێت ئەم مێژووە لەبیر بکەین.
زانیاریی زیاتر: جگە لەو دوو کەسایەتییە، کار و بەرهەمەکانی چەند خانمێکی دیکەی دیاری نێو دونیای هونەری عەرەبی نمایشکرا لەوانە، ئەکتەری میسری (هیند ڕۆستەم) کە بەهۆی ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە فیلمە ڕەش و سپیەکاندا دەرکەوت و گۆرانیبێژی سوری (ئەسمەهان) کە لە ساڵی 1944 بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، نمایشکرابوون.
ئەمەش بزانە: پیشانگاکە کە لە مانگی تشرینی دووەم کرایەوە بۆ ئاشناکردنی نەوەی گەنجی عەرەب بە میراتی هونەری ئەو ژنە بەهرەمەندانە کە لە سەردەمی زێڕینی هونەری عەرەبدا زاڵ بوون بەسەر ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە