ئانۆ جەوهەر: هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرگریکردن لە بەها دیموکراسی و ئازادییە ئایینی و نەتەوەییەکان
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بەیاوەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن دیدارێکی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران ئەنجاماندا و تاوتوێی چەندین تەوەریان کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 23ـی 1ـ 2025 ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤێکتۆریا تەیڵەر، جێگری یاریدەریی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران کۆبووەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، لەوانە پابەندبوونی حکومەت و سەرکردايەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتیی گونجاوی کلدان، ئاشووری، سریانی-ئارامی، ئەرمەنی مەسیح و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە حکومەتی نوێدا کە دەبێت بەم زووانە لە هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، گفتوگۆیەکی بەرفراوانمان لەگەڵ ڤێکتۆریا تایلەر کرد، سەبارەت بەو قەیرانانەی کە لەبەردەم گەلی کوردستان و گەلی عێراق بە گشتی، ڕووبەڕووی گەلەکەمان، کلدان، ئاشووری، ئارامی سریانی، ئەرمەنی، ئەندامانی پێکهاتەکان بە تایبەت لە دۆخی ئێستای ناوچەکەدا.
- هاوکات جەختمان لەسەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرگریکردنی بەردەوامی خۆی لە بەهاکانی دیموکراسی و ئازادییە ئایینی و نەتەوەییەکان کرد، بە بەهێز کردنی کولتوری لێبوردەیی و لێکتێگەیشتن کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بووە لە ناوچەکەدا و ئەمەش لە واقیعی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا ڕەنگدانەوەی هەیە، سەرەڕای ئەو هەلومەرجە سەختەی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕیوە.
- جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم قەیرانانە لە لایەن بەشێک لە هێزە سیاسیەکان کە زاڵبوون بەسەر جومگە گرنگەکانی دەوڵەت لە بەغدا وەک کارتێکی فشاری سیاسی لەسەر هەرێم دروستکراوە و بەکاردەهێنرێ لە پێناو هەڕەشە کردن لە قەوارە دەستورییەکەی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پێچەوانەی دەستورە، کە ئەم هێزە سیاسیانە لە بەغدا ئەم هەڵسوکەوتە هەڵەیە ئەنجام دەدەن بەبێ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەختی هاووڵاتییان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گەڕەکی سێنتراڵ پارکی سلێمانی بێ خزمەتگوزارین
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر ڕووناک دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
18 کاتژمێر لەمەوپێش
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
7 ئایار
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
7 ئایار
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گەڕەکی سێنتراڵ پارکی سلێمانی بێ خزمەتگوزارین
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای پێکهێنانی دادگایەکی تایبەتمەند بە زێدەڕۆیی دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی هەزاران کەس لە یەکەکانی 70 و 80 بۆ زەوی وەرگرتن بەرز دەکرێتەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەمین دەکات