ژمارەیەک خانەنشین
ئاڤا نیوز
سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی خانەنشینانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە لە كۆی 37 هەزار مووچەخۆر كە ئەمساڵ خانەنشین دەبن، هەولێر پشكی شێری بەردەكەوێت.
چیرۆكی سەرەكی: حکومەتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە تەمەنی خانەنشینی هاوتا بکەن، بەمەش ئەم مانگە هەزاران فەرمانبەر بەیەکەوە خانەنشین دەکرێن، بەگشتی فەرمانبەرانی ئاسایی سێ تەمەن دەگرێتەوە، 60 و 61 و 62 ساڵ، ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو كەسانەیە كە خانەنشینبوون دەیانگرێتە و لە ڕۆژانی داهاتوو لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: سەردان حوسێن، سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی خانەنشینان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە ڕێككارەكانی تۆماركردنی سێ تەمەنی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە ئەمساڵ خانەنشین دەبن، تیمە تایبەتەكان بە شەو و ڕۆژ سەرقاڵن و تاوەكو درەنگانی دوێنێ شەو ناوی 30 هەزار مووچەخۆر بۆ خانەنشینی تۆمار كراون.
- سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی خانەنشینان گوتیشی: بە هۆی ئەوە پایتەختە و سەرجەم وەزارەتەكان و سەرۆكایەتییەكان لە شاری هەولێرن و ئەمە وێڕای ژمارەیەكی زۆر بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و فەرمانگە، لەو 37 هەزار مووچەخۆرە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
- دوای ئەوەی سەرجەم ناوەكان تۆمار دەكرێن، دەنێردرێن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام بەپێی زانیارییەكان هەرێمی كوردستان داوا لە بەغدا دەكات كە ناوی 1800 مامۆستای زانكۆ لە لیستەكە دەربهێندرێن و هاوشێوەی عێراق لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین بكرێن.
ئەوەی پێویست بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە، 15-1-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پێشكەش بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیکتۆکچی لە هەولێر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت