ئاڤا نیوز
دوای چوار ڕۆژی گەرموڕ و کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دونیا لە سویسرا، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی ئابووری جیهان (داڤۆس)، یەکێکە لە گەورەترین کۆڕبەندە ئابووری و سیاسییەکان لە جیهاندا، ساڵانە بە بەشدریی دەیان سەرکردە و سیاسەتمەدار و وەبەرهێن و گەورە بازرگانی جیهانی بەڕێوەدەچێت، بەشداربووانی کۆربەندەکە گفتوگۆ لەسەر كێشەکانی ئابووری و سیاسەت لە جیهاندا دەكەن، هاوكات چەندین گرێبەست و پرۆژەی ئابووریی هاوبەشی گەورە لە نێوان وڵاتاندا واژۆ دەكرێ، هەرێمی کوردستانیش چەند ساڵێکە لە لووتکە ئابوورییەکەدا بەشدارییەکی کارای هەیە و دەیەوێت بەشێکبێت لە گۆڕانکارییە گەورە جیهانییەکان.
خاڵی ئەرێنی: کورد لە داڤۆس ئامادەییەکی کارای هەبوو ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لە داڕشتنی گفتوگۆ ئابووری و ئەمنییەکان ئامادە بوو، بەشداریکردنی بەردەوامی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان لەسەر شانۆی جیهان.
باکگراوند: كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، ڕێكخراوێكی ناحكومیی قازانج نەویستە، له ساڵی 1971 لەلایەن زانای بواری ئابووری "كلاوس شواب" دامەزراوە، زیاتر لە هەزار كۆمپانیای نێودەوڵەتیی تێیدا ئەندامن و لە كۆڕبەندەکەدا بەشداریدەکەن، ئامانجی كۆڕبەندەکەش ئابووریی ئازاد و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەباری وەبەرهێنانە لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ خاوەنکاران و كۆمپانیاكان و چارەسەرکردنی لەمپەر و کێشە سیاسییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان