ئاڤا نیوز
بەهۆی کۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەیی، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستان و هاوكارانی و سەرجەم پزیشكانی كوردستان کرد و دەڵێت، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
وێنە گەورەکە: بەیانی ئەمڕۆ 25-1-2025، دكتۆر دەشتی دزەیی، پزیشك و کەسایەتیی ناسراوی كوردستان دوای ماوەیەكی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
وێنە گەورەکە: بەیانی ئەمڕۆ 25-1-2025، دكتۆر دەشتی دزەیی، پزیشك و کەسایەتیی ناسراوی كوردستان دوای ماوەیەكی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند:
- د. دەشتی دزەیی بەشی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی بواری ئاكادیمی و پزیشكیی كوردستان و یارمەتیدان و چارەسەركردنی نەخۆشەكان خەرج كردووە، لە هەمانكاتیشدا كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و پەرۆشی تەندروستیی هاووڵاتیان بوو و پێگەیەكی بەرزی لە ناوەندە زانستی و پزیشكی و جەماوەرییەكاندا هەبوو، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
- پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستان و هاوكارانی خواڵێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی و سەرجەم پزیشكانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
- لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
باکگراوند: پرۆفیسۆر د. دەشتی دزەیی لە 8-5-1945 لە هەولێر لەدایك بووە، ساڵی 1969 كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی مووسڵ تەواوكردووە، ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو، دامەزرێنەری زانكۆی هەولێری پزیشكییە، جگە لە خزمەتی پیشەیی و ئەكادیمی، چەندین نەوەی پسپۆڕی پزیشكی بۆ كوردستان پێگەیاندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی پارە لە بەندکراوان وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ یاسایەکی پرۆتۆکۆل دەشكێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری و هەڵوێستی بەرپرسانی باڵای کورد و تورکیا لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ماوەی 10 ڕۆژ هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە دەکات
10 ئایار
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی پارە لە بەندکراوان وەردەگیرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی وەرگرتنی سێ هەزار دینار بۆ کۆکردنەوەی هەر سەگێک هۆشداری دەدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پارتی حیزبی هەموو ناوچە و دەڤەرێکی کوردستانە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی نەوەی نوێ لەبارەی پێکهێنانی بەرەی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن