
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبارەی ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل، هەڵدەوەشینێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە هەفتەکانی کۆتایی سەرۆکایەتییەكەی، جۆ بایدن لە پێناو کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانییانی غەززە، بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی چەک و بۆمبی بۆ ئیسرائیل دەرکرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە، بەمەش ناردنی چەک و بۆمب بۆ ئیسرائیل دەستپێدەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لەنێو بنكەیەكی هێزی ئاسمانیی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی بۆمبی 2000 پاوەندیی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندۆتەوە، كە بەدەست گەیشتنی ئەو بۆمبانە، ئیسرائیل دەباتە قۆناغێکی پێشكەوتووتر لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی هاووڵاتیانی.
ترەمپ ڕوونیشی كردەوە، ڕادەستکردنی ئەو بۆمبانە بە مافی ئیسرائیل دەزانێت چونکە پێشوەختە لە لایەن ئیسرائیلەوە کڕدراون.
ئەوەش بزانە: بۆمبی 2000 پاوەندی، بەهێزترین چەکی ئەمریکیە بۆ ئیسرائیل، بۆمبەكە كاریگەری زۆری هەیە بۆ تێكشكاندنی تونێلە دوور و درێژەكانی حەماس، هەربۆیە سوپای ئەو وڵاتە جەخت دەکاتەوە لە دەستخستنی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت