لە ئەمریکا 100 هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە بۆ چاندنی گورچیلەی بەراز
- تەندروستی
- 26 کانوونی دووەم

تۆ وانا لۆنی دانیشتووی ویلایەتی ئەلابامایە لە ئەمریکا لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، وێنە: nypost
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دەستکەوتێکی گەورەی لەبوای پزیشکیدا ڕاگەیاند، بەوەی سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی هیوایەک بۆ نەخۆشان و 100 هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە تاوەکو گورچیلەیان بۆ بچێندرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تۆ وانا لۆنی دانیشتووی ویلایەتی ئەلابامایە لە ئەمریکا، پێشتر گورچیەلەیەکی بە دایکی دەبەخشێت و بەو هۆیەوە تا ماوەیەکی زۆر یەک گورچیلەی هەبووە، بەڵام دواتر هەست بە ئازار دەکات و باری تەندروستی خراپ دەبێت و دوای ئەوەی باری تەندروستی خراپ دەبێت، تۆ وانا لۆنی لە 22-12-2024سەردانی پزیشک دەکات، ئەوانیش پێی دەڵێن کە لە بری مرۆڤ گورچیلەی بەرازت بۆ دادەنێین، ئەویش ڕازی دەبێت.
چارەسەرەکان: دوای چاندنی گورچیلەی بەراز بۆی و 11 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەم ژنە ئەمریکییە تەندروستی باش دەبێت و نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو دەبێت. لە 25-1-2025 دوای 61 ڕۆژ لە چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ ئەو خانمە ئەمریکییە بووە تەمەن درێژترین کەس لە جیهاندا کە بەهۆی ئەندامی گیانەوەرێک بژیت.
لێدوانی فەرمی: تۆ وانا لۆنی لەو بارەیەوە دەڵێت: ئێستا ژیانێکی باش و بێ کێشە لەگەڵ خێزانەکەم دەکەم و ئەوە سەرەتایەکی نوێیە بۆ من.
پزیشکانیشی باس لەوە دەکەن: بەهۆی دروست نەبوونی کێشەی تەندروستی بۆ ئەو ئافرەتە، ئێستا بووەتە سەرچاوەی هیوا بۆ ئەوەی هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ کە لە ئاژەڵەوە وەرگیرا بێت، " گورچیلەی ئەو خانمە ئەوەندە بێ کێشەیە کەس نازانێت کە ئەو ئافرەتە گورچیلەی بەرازی بۆچێندراوە".
زانیاریی زیاتر: ئێستا زانایان لە هەوڵدان دەستکاری جینی بەراز بکەن بۆ ئەوەی ئەندامەکانی زیاتر لەگەڵ ئەندامی جەستەی مرۆڤ بشێت و بێ کێشە بێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕۆژ دوای ڕۆژ نەخۆشییەکانی گورچیلە لە زیادبووندایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان