
کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
دوای گەشەپێدانی دوو کێڵگەی نەوتی لە پارێزگای کەرکووک، کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕۆژانە چوار هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات و دەڵێت، ئەو نەوتە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆی عێراق و وەبەرهێنانی غاز بەکاردەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ئێستا بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لە دەورووبەری 300 بۆ 350 هەزار بەرمیلە، زۆرینەی ئەو نەوتەش هەناردەی دەرەوە ناکرێت و بۆ دابینکردنی وزە لە ناوخۆی عێراقدا بەکاردەهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: عەقیل وەهبی، بەڕێوەبەری دەستەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆییە لە بەرهەمەکانی نەوت و وەبەرهێنانی غاز، ئەویش دوای گەشەپێدانی بیرە نەوتەکانی ژمارە 76 لە کێڵگەی جمبور و ژمارە 200 لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن کە ئێستا بە بەردەوامی کاریان تێدا دەکرێت.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە هەر کام لەو دوو کێڵگە نەوتییە ڕۆژانە دوو هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە