خەریکە قەیرانی ئەربیل لەنێوان ئیسرائیل و حەماس کۆتایی پێدێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 کانوونی دووەم

ئەربیل یەهود کچێکی تەمەن 29 ساڵی جووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەردا لەلایەن چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس دەستگیرکرا
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، خەریکە قەیرانی ئەربیل یەهود لەنێوان ئیسرائیل و حەماس کۆتایی پێدێت ئەگەری هەیە پێش ڕۆژی شەممە ئازاد بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئاڵوگۆڕی بارمتە و دەستگیركراوەكان لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، بەڵام قەیرانی ئەربیل یەهود خەریکە هەڕەشە لەسەر پرۆسەی ئاڵۆگۆڕەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی "کان" ئیسرائیلی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە "ئەگەری هەیە ئەمڕۆ وەڵامێک لە نێوبژیوانان وەربگرین کە کۆتایی بە ناکۆکی لەسەر (ئەربیل یەهود) بهێنێت".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە "لە ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ئەگەری ئازادکردنی ئەربیل یەهود پێش ڕۆژی شەممە دەکرێت، هەرچەندە قەیرانەکە هێشتا چارەسەر نەکراوە."
لەلایەکی دیکە: ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی لەسەر زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلی باس لەوە دەکەن پێشکەوتن لە دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی ئەربیل یەهود هەیە، بەڵام هێشتا ڕێککەوتن نەکراوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەربیل یەهود کچێکی تەمەن 29 ساڵی جووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەردا لەلایەن چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس دەستگیرکرا، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، ئەربیل هاووڵاتییەکی مەدەنییە و لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەڵام چەکدارانی حەماس دەڵێن ئەربیل، سەربازە و مەدەنی نییە، بۆیە ناکەوێتە نێو چوارچێوەی ئازادکردنی هاووڵاتییە سڤیلەکان، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت هاووڵاتییەکی مەدەنییە و هیچ پلەیەکی سەربازی نییە و کردوویەتی بە مەرج بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران