
هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەهۆی گرێبەستێکی گوماناوییەوە لێپرسینەوە لە وەزیری پەیوەندییەکان دەکرێت و ئەگەری لە کار دوورخستنەوەی هەیە.
وێنە گەورەکە: لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق، واژۆی زیاتر لە 90 پەرلەمانتاری کۆکردۆتەوە بۆ لێپرسینەوە لە هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، بەهۆی گرێبەستێکەوە کە لەگەڵ کۆمپانیای ئای کیو کردوویەتی.
لێدوانی فەرمی: زەهرا بجاری، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:
-لیستێکمان ئامادەکردووە بۆ لێپرسینەوە لە هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکان بەهۆی تازەکردنەوەی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای IQ کە پێشتر لەلایەن خودی وەزارەتەوە کراوەتە لیستی ڕەشەوە.
-ڕەنگە بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران متمانە لە هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکان وەرگرێتەوە و لەپۆستەکەی دوریخاتەوە.
هۆكاره زانراوهكان: پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە، ئاشکرایکرد، هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکان جارێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە، توانای ئینتەرنێتی بە قاچاخ فرۆشتووە و زیانی نزیکەی 991 ملیار دیناری بە دەوڵەت گەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئەو زانیاریانەی کە پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی، سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای ئای کیو ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، کۆمپانیاکە لە ساڵی 2010 گرێبەستێکی وەبەرهێنانی لەگەڵ وەزارەتەکەیان هەیە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، هاوکات پێشتریش دادگا دۆسییەی قاچاخچێتى تۆڕی ئینتەرنێتی بەقازانجی کۆمپانیای ئای کیو یەکلاکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 41 کەس خنکاون
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگاکانی عەربەت کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەدەگی ئاوی عێراق بۆ نزمترین ئاستی لە دەیان ساڵی ڕابردوودا دادەبەزێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە هەزار وێستگە تاقی دەکاتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە