
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ناو و فۆڕمی زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و دوای پەسەندکردنی دەگەڕێنرێتەوە شارەوانییەکان، ئاڤا بەدواداچوونی کرد و ژمارەی فۆڕمی ئەو فەرمانبەرانەی ئاشکرا کردووە کە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پەسەند دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و زاخۆ دابەشکران، ئەم قۆناغە هەڵەبجە، سۆران، گەرمیان و ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە، وردبینی زیاتر لە 180 هەزار فۆڕم کراوە و لەم ڕۆژانەش پەسەند دەکرێن، بەڵام چەند پارچە دابەشدەکرێت دەکەوێتە سەر ژمارەی زەوی بەردەست لە شارەوانییەکان.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەو فۆڕمانەی پەسەند دەکرێن بەچەند قۆناغێک زەوی وەردەگرن و لە پرۆسەکە بێبەش نابن، ئەگەر ئێستاش وەرینەگرن بەهۆی نەبوونی زەوی لەماوەی داهاتوو پێیان دەدرێت."
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو ناوانەی بڕیاری وەرگرتنی زەویان بۆ دەردەچێت بەم شێوەیە پۆلینی سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیان دەبن:-
هەولێر: 55 بۆ 60 هەزار فۆڕم
سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 45 هەزار فۆڕم
دهۆک: 39 هەزار فۆڕم
ئیدارەی سۆران: 5 بۆ 7 هەزار فۆڕم
ئیدارەی زاخۆ:11 بۆ 13 هەزار فۆڕم
ئیدارەی گەرمیان: 14 بۆ 15 هەزار فۆڕم
ئیدارەی ڕاپەرین: 6 بۆ 9 هەزار فۆڕم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە