لە سووریا دەست بەسەر زیاتر لە 7 ملیۆن حەبی کەپتاگۆن دەگیرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 کانوونی دووەم

دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆری حەبی کەپتاگۆن
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سەر بە ئیدارەی نوێی سووریا لە دەروازەی سنووریی نەسیب، دەست بەسەر بارێکی حەبی هۆشبەردا دەگرن کە زیاتر لە 7 ملیۆن حەبی کەپتاگۆنی تێدابووە و بەنیازبوون بە قاچاغ بۆ دەرەوەی سووریای ببەن.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، سووریا ببوو بە ناوەندی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن و لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکرا، لەم بوارەشدا حکومەت بە کارئاسانیکردن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە تۆمەتبار دەکرا.
بینراو و بیستراو: بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بەڕێوبەرایەتی دەروازەی سنووری نەسیب بڵاویکردووەتەوە، ساتی دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرێک پیشان دەدات کە پڕبووە لە ماددەی هۆشبەر.
شێوازی جێبەجێکردن: وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، حەبەکان لەنێو پاکەتی پێچراوی کێک شاردراونەتەوە و بەنیاز بوونە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری نەسیب لەسەر سنووری ئوردن بۆ عەرەبستانی سعودیەی هەناردە بکەن. بە گوتەی یەکێک لە بەرپرسانی دەروازەکە ئەو بارە بەر لە کۆنترۆڵکردنی سووریا لە دەستی ڕژێمی پێشوو، پێچراوه و ئاماده کراوە بۆ ئەوەی بە قاچاخ ببرێتە دەرەوە.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سانا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر کۆگایەکی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەی سەبوورە لە دیمەشقدا گرتووە کە هی ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران