ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا، لەگەڵ هاوژینەکەی دەردەکەوێت، ئەمەش لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی ڕەوەندی ژنانی سووری لە ئەمریکا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لەو ژنانەی کە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەحمەد شەرع هاوژینەکەی خۆی پێناساندوون کە ناوی لەتیفە شەرعە، زۆر بە ڕێزەوە پێشوازی لێکردووە کە هاتووە بۆلای.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی شاندی ڕەوەندی ژنانی سووریا لە ئەمریکا، لە کۆبوونەوەکەدا شەرع ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردووەتەوە کە باس لەوە دەکەن سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا زیاد لە خێزانێکی هەیە و گوتویەتی، "یەک ژنم هەیە و زۆریش خۆشم دەوێت".
زانیاریی زیاتر: بەشداربووانی کۆبوونەوەکە وتوویانە، ژنەکەی ئەحمەد شەرع جلوبەرگێکی ئاسایی سووریی لەبەرابووە و موحەجەبە بووە، نیقابی نەپۆشیوە.
لەلایەکی دیکە: ئەو ژنانەی بەشدار بوون، هەندێک پێشنیازیان کردووە بۆ ئەحمەد شەرع، کە ژنان لە پۆستە باڵاکان دابمەزرێنێت، لەبەرامبەردا ئەحمەد شەرع ، "کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دادەنێین و جیاوازی ناکەین لەنێوان ژن و پیاو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران