ئاڤا نیوز
دەنگۆیەک لەبارەی فرۆشتنی موڵکەکانی وەزارەتی ئەوقاف لە شاری هەولێر بڵاوبووەتەوە، بەڕێوبەری ئەوقافی هەولێریش دەنگۆکە ڕەت دەکاتەوە. ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ئەوقاف، لەگەڕەکی خانەقای هەولێر، خاوەنی 28 دوکان و گەراجێک و خانوویەکە لەسەر پارچە زەوییەک.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئێستا دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە، گوایە وەزارەتی ئەوقاف ئەو زەوییانە دەفرۆشێت و دەبێت دوکاندارەکان و ئەو خێزانەیش کە لەناو خانووەکەدایە چۆڵی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم 28 دوکانە ساڵانە یەکی ملیۆنێک دیناریان وەکو کرێ لە خاوەنەکانیان وەردەگیرێ، لەکاتێکا دووکانی دیکە هەر لەو نزیکانەدا هەن، کرێی مانگانەیان 500 هەزاردینارە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، بەرێوبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت:
- ئەم دەنگۆیانە ڕاست نین و بە هیچ شێوەیەک ئەو دووکاندارانەمان ئاگادار نەکردووەتەوە کە دوکانەکانیان چۆڵ بکەن، لەکاتێکدا ئەوە مافی وەزارەتی ئەوقافە و لەڕووی یاساییشە ماف بە ئێمەیە.
- هەندێک لە دووکاندارەکان سەرەڕای ئەوەی کرێیەکی کەمیان بۆ دیاریکراوە، ئەو کرێیە کەمەش نادەن.
ئەمەش بزانە: گەڕەکی خانەقا لەناوجەرگەی شاری هەولێرە و یەکێکە لە دێرینترین گەڕەکەکانی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت