
ئەو سێ هاووڵاتییەی تورکیا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سێ هاووڵاتی تورک کە ماوەی 18 ڕۆژە سۆراغیان نییە، کاتێک ویستوویانە لە ڕێگەی قاچاغەوە لە لوبنانەوە بۆ ئیسرائیل بڕۆن، سووپای ئیسرائیل لە ڕێگەی درۆنەوە دەیانکاتە ئامانج و هەرسێکیان کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: حوسێن کایا، تەمەن 53 ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی کەمان لە کرشەهیر، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، کرێکاری بیناسازی و هاوکارەکانی چنار ئالپ بایدنک و سێزەر ئۆزدەمیر بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان چووبوونە ئیسرائیل، کە لەوێ کاریان دەکرد. دواتر سۆراغیان نامێنێت. ئەوان لە 9-1-2025 لە ئیستەنبووڵەوە چوونەتە لوبنان، دواتر لە 11ـی 1ـ 2025 هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری لوبنان ببڕن و بگەنە ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو سێ هاووڵاتییەی تورکیا دەکەین، ئیسرائیل هیچ ڕێزێکی بۆ مرۆڤ نییە و هەمیشە هۆکارێکە بۆ فراوانکردنی گرژییەکانی ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا تەرمی ئەو سێ هاووڵاتییە بگەڕێننەوە تورکیا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران