
ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە هەنگاوەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا کرد و جەختیان لەوەکردەوە ئەو هەنگاوانە خزمەت بە خواستەکانی گەلی سووریا دەکەن.
چی ڕوودەدات: شاندێکی دیپلۆماسی ئەوروپا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیمەشق باسیان لە ڕاگوزەری سیاسی و ئاسایش و هەڵگرتنی سزاکان کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەکێتی ئەوروپا کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی لە دیمەشق.
لێدوانی فەرمی: لویس بوینۆ وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە قۆناغەکانی ڕاگوزەری سیاسی گرنگن و خزمەت بە خواستەکانی گەلی سووریا دەکەن و ئەوروپا پێشوازی لە لێدوانەکانی دەکات.
باکگراوند: ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ڕایگەیاند، قۆناغی ڕاگوزەر بەشێکە لە پڕۆسەیەکی سیاسی کە پێویستی بە بەشداری ڕاستەقینەی ژنان و پیاوانی سووریا هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی داهاتوویان بە ئازادی بونیادبنێن، بەبێ ئەوەی دووربخرێنەوە یان پەراوێزبخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران