
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ سووریای نوێ بە پێچەوانەی چەند وڵاتێکی عەرەبی، دواکەوتوو و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "لە بەرژەوەندی وڵاتدایە بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵەیان لەگەڵدا بکات".
وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی ڕژێمەکەی ئەسەد و دەستنیشانکردنی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، لەو ماوەیەدا بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی و دراوسێی سووریا و تەنانەت جیهانیش پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا هەیە.
پەیامی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: حکومەتی عێراق لە پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا دواکەوتووە، بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دراوسێی وەک ئوردن، کوەیت، سعودییە، قەتەر، فەلەستین، لوبنان، عەممان و بەحرەین.
زانیاریی زیاتر: زێباری ئەوەشی نووسیوە، لە بەرژەوەندی وڵاتدایە بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی ئێستادا بکات وەک ئەوەی هەیە. چونکە بوونی ئاژاوەگێڕی لە سووریا ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکات.
باکگراوند: ڕۆژی 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، ڕۆژی 29-1-2025 ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەستنیشان کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
دەمیرتاش لە زیندانەوە: پرۆسەی ئاشتی لە ئازادکردنی من گرنگترە
- تەندروستی
- 58 خولەک لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
58 خولەک لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەدەگی ئاوی عێراق بۆ نزمترین ئاستی لە دەیان ساڵی ڕابردوودا دادەبەزێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە هەزار وێستگە تاقی دەکاتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە