کەسوکاری پلە یەک و پلەی دووی شەهید 5 ساڵ ماوەی خانەنشینبوونیان درێژ دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 شوبات
ئاڤا میدیا
چەند ڕۆژێکە هاونیشتمانیان و کەسوکاری شەهیدان داوا لە ئاڤا میدیا دەکەن بە دواداچوون بۆ پرسی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدان بکرێت، هەروەها پرۆسەی خانەنشینکردن کێ دەگرێتەوە، کە بۆ کەسوکاری شەهید پێنج ساڵیان بۆ زیاد دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەرێمی کوردستان بە پێی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینیان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش خانەنشینییان دەبێتە 65 ساڵ.
لێدوانی فەرمی: د. ناڤسەر نووری، بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی ئەو یاسایەی لە هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهید کاری پێدەکرێت، تەنیا کچ ، کوڕ، خوشک، برا، دایک، باوک وهاوژینەکان دەگرێتەوە، بەڵام لە حکومەتی عێراق نەوەکان و داپیرە بە شەهیدی پلە دوو وەردەگیرێت، کەچی ئەمانە لە هەرێمی کوردستان نایانگرێتەوە.
گوتیشی، بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی دوو لە یاسای ژمارە 26ـی ساڵی 2019ـی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بەدەر لە تەمەنی یاسایی خانەشینی، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینیان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش خانەنشینییان دەبێتە 65 ساڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیکتۆکچی لە هەولێر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت