
ناردنی کاڵا لە تورکیاوە بۆ ئەفریقا
ئاڤا نیوز
قەبارەی هەناردەی تورکیا لە ساڵی 2024 بەرزدەبێتەوە بۆ 261 ملیار و 855 ملیۆن دۆلار، لەم بڕەش نزیکەی 20 ملیار دۆلاری بۆ وڵاتانی ئەفریقا بووە.
وێنە گەورەکە: هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی ئەفریقیا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەم گەشەسەندنە لەسەر بنەمای پلانی ستراتیجی ئەو وڵاتە بنیاتنراوە کە لە ساڵی 2003 بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری و تەکنەلۆژییەکان و هەماهەنگی گشتی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی پلانی بۆ دانراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگشتی تورکیا بەرهەمی بۆ 56 وڵاتی ئەفریقی هەناردە کردووە، دیارترین کەرتەکان بریتین لە ماددە و بەرهەمە کیمیاییەکان و دانەوێڵە، پەلەوەر، تۆوی ڕۆنی و بەرهەمەکانی، پۆڵا و کەرەستە و ئامێرە ئەلیکترۆنی و کارەباییەکان کە 7.4٪ ی کۆی هەناردەکانی تورکیا لە ساڵی 2024 پێکدەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە وڵاتانی میسر بە 3.5$ ملیار و مەغریب بە 3.1$ ملیار و لیبیا بە 2.5$ ملیار دۆلار لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتە ئەفریقییانەن کە تورکیا هەناردەی بۆ کردوون.
ئەمەش بزانە: ئاستی هەناردەی تورکیا لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵێک پێشووتر 2.4٪ زیادیکردووە و بڕەکەی بەرزبۆتەوە بۆ 261 ملیار و 855 ملیۆن دۆلار. ئاستی هاوردەکردنی لە 2024 بەراورد بە ساڵێک پێش خۆی 5٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە 344 ملیار و 20 ملیۆن دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە