
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی دوێنێی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بۆ سعودییە وەک یەکەم سەردانی دەرەوەی دوای دەستبەکاربوونی، سبەیش سەردانی تورکیا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، سبەی سێشەممە لە دووەم سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات لە دوای دەستبەکاربوونی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەخرەددین ئاڵتون، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "رۆژی سێشەممە، ئەحمەد شەرع لەسەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنقەرە".
قوڵتر: ئەحمەد شەرع لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکان، پاراستنی سنوورەکانی هەردوو وڵاتە، هاوکات میدیا تورکییەکان ڕایانگەیاند، تورکیا و سووریا ڕێککەوتنێکی ستراتیژیان واژۆ کردووە، بۆ دانانی دوو بنکەی سەربازی تورکیا لە سووریا و جێگیر کردنی 50 فڕۆکەی ئێف 16 بۆ دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک لەسەر ناوچەکە.
باکگراوند: لە سەرەتایی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هاکان فیدان یەکەم وەزیری دەرەوە بوو سەردانی فەرمی بۆ سووریا بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران