حەماس: دیلە فەڵەستینییەکان تاوەکو ساتی ئازادکردنیان ئەشکەنجە دراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 شوبات

ئازادکردنی زیندانیکراوانی فەلەستین
ئاڤا نیوز
بەپێی بڵاوکراوەیەکی بزووتنەوەی حەماس، ئەو دیلە فەڵەستینییانەی ئازادکراون تاوەکو رۆژەکانی کۆتایی و دوایین ساتەکانی پێش ئازادکردنیان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: حەماس و ئیسرائیل لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی نێوانیاندان، بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە ئەم قۆناغە ماوەی 42 ڕۆژ شەڕ دەخایەنێت و تێیدا 33 بارمتەی ئیسرائیل بەرامبەر بە زیاتر لە 1000 زیندانیکراوی حەماس ئازاد دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "ئەو دیلانەی ئازادکراون دەڵێن، تاوەکو چەند ڕۆژێک پێش کاتی ئازادکردنیان تەنانەت تا دوایین ساتەکانی پێش ئازادکردنیان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە، ئەمە تاوانێکی جەنگی تەواوە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو ئەنجامدراوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: دیلە فەڵەستینییەکان "ڕووبەڕووی پشتگوێخستنی پزیشکی، برسێتیی، تینوێتیی و نەبوونی دەرمان و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی" بوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی حەماس لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بە کاردانەوەی خاچی سووریش کردووە بەرامبەر بە مامەڵەی ئیسرائیل لەگەڵ دیلە فەڵەستینییەکان لە کاتی گواستنەوەیان لە گرتووخانەی نەگەڤ، جەختیشیان کردووەتەوە و دەڵێن "ئەم تاوانانە گەورەترین نیشاندەری ئەوەن کە ئیسرائیل یاسای نێودەوڵەتیی ناناسێت".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات