
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران کۆبووەوە.
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراق دەستبەرداری پرەنسیپە عەرەبی و ئیسلامییەکانی نابێت و بەڕووی هەموو لایەکیشدا کراوەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانی سەردانەکەی بۆ تاران، ڕۆژی دووشەممە 3-2-2025، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران کۆبووەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مەشهەدانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ڕایگەیاند: تاوتوێی سەرجەم دۆسیە گرنگەکانمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی کرد، دیارترینیان دۆسیەی سنوورەکان، ئابووری و هاوکاری ئەمنی نێوان عێراق و ئێران بوون".
- "باسمان لە ڕێگاکانی پشتیوانی لە سەقامگیری ئەمنی ناوچەکە کرد"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "عێراق دەستبەرداری پرەنسیپە عەرەبی و ئیسلامییەکانی نابێت و بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران لە کۆنگرەکە ڕۆژنامەوانییەکەدا جەختی لەوە کردەوە: "لە هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانین لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان گفتوگۆمان لەسەر پەیوەندیی هێڵی ئاسن لەگەڵ عێراق کرد".
- جەخت لە پێویستی چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ عێراق کرایەوە، خواست و ئیرادەی بەرگریمان لە جیهانی ئیسلامی و پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان هەیە".
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 11 چرکە لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: برسییەتیی غەززە ڕاستەقینەیە و وێنەکانیش ساختە نین
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
11 چرکە لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 170 تۆن گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتائیبی حیزبوڵڵا داوای سڕکردنی بڕیارەکانی سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە