ئەحمەد شەرع بە بەستنی دوو بۆینباخی جیاواز سەردانی سعودیە و تورکیای کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 شوبات
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەمیانی دوو سەردانیدا بۆ هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و تورکیا؛ بە بەستنی دوو بۆینباخی ڕەنگ جیاواز سەرنجی میدیا و شرۆڤەکارانی بۆلای خۆی ڕاکێشا کە هەریەکەیان مەبەست لێی گەیاندنی پەیامێکی دیپلۆماسی بوو بەو دوو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەردانی سعودیەی کرد و دوو ڕۆژ دواتریش سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە؛ شەرع لەیەکەم سەردانیدا بۆ سعودیە و لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان بۆینباخێکی ڕەنگی سەوزی بەست بوو، بەڵام لە دووەمین سەردانیدا بۆ لای دراوسێکەی کە تورکیایە ڕەنگی بۆینباخەکەی گۆڕی و کردیە بۆینباغێکی سووری مەیلە و جەرگی و بەوشێوەیە لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی تورکیا دەرکەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بەستنی بۆینباخە سەوزەكەی لە سعودیە؛ نیشاندانی دۆستایەتیی شەرع و وڵاتەكەی بوو لەگەڵ سعودیە و پەیامێك بوو کە پێیانی گوتن: دۆستی ئێوەم.
زانیاریی زیاتر: بە بەستنی بۆینباغە سوورە مەیلە و جەرگییەکە کە هەمان ڕەنگی ئاڵای تورکیایە گەیاندنی پەیامێکی دیپلۆماسی بوو بە تورکیا و سەرۆکەکەی کە بەهەمان شێوەی سعودیە، تورکیاش دۆستی نزیکی ئێمەن.
لەلایەکی دیکە: بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ توركیا ئەوەیە كە داوای پاڵپشتیکردن بۆ بوونیادنانی سووریا داهاتوو لە تورکیا دەکات و پێشبیینی ئەنجامدانی ڕێككەوتنێکی نوێ لەنێوان تورکیا و سووریا دەکرێت.
بەپێی میدیاكانی تورکیا بەمشێوەیە ئاماژە بە ناوەڕۆکی ڕێکكەوتنە نوێیەکە دەکەن لەگەڵ سووریا:
• تورکیا ڕاهێنان بە هێزی سەربازی و فڕۆکەوانە سوورییەکان دەکات.
• تورکیا دوو بنکەی سەربازی لە سووریا دادەمەزرێنێت.
• تورکیا فرۆکەی شەڕکەری F-16 لە سووریا جێگیر دەکات.
هاوکات پرسیکی دیکەی کۆبوونەوەکانیان لەبارەی بوونیادنانەوەی سوریا، پرسی کورد و پاراستنی سنورەکانی هەردوو وڵات دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران