ئاڤا نیوز
لە گوندی شەناعە سەربە ناحیەی سەرگەڕانە لە سنووری کەرکووک سوپای عێراق شوێنەوارێکی دێرین لە زەوی گوندنشینێکی کورد هەڵدەدەنەوە و دەیدزن.
چیرۆکی سەرەکی: سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە هێزێکی سوپای عيراق و حەشدی شەعبی بە نهێنی دەستیان بە هەڵدانەوەی ئەم زەوییە کردوە و رێگەیان بە گوندنشینان نەداوە نزیک ببنەوە تا بۆ رۆژی دواتر کارەکەیان تەواو کردوە و زەوییەکەیان بەو شێوەیە جێهێشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد خاوەنی ئەم زەویەیە و لە باوانییەوە بۆی ماوەتەوە، گومانی لەو هێزەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هەبووە کاتێک کە پێیان وتوە چەک و تەقەمەنی سەردەمی داعش لە زەوییەکەیدا شاردراوەتەوە، چونکە داعش لە ساڵی 2014 دەستی بەم گوندانە نەگەیشتووە، پۆلیسی ئاگادار کردوەتەوە و دواتر بۆی دەرکەوتوە زەوییەکەی بەشێکە لە شوێنەوارێکی دێرین و ئەو هێزە بەمەبەستی بردنی خشڵ و زێڕ، زەوییەکەیان هەڵداوەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: گووندنشینان زانیارییان لەسەر ناوچەکەیان هەیە و چەندین جار لە کاتی هەڵکەندنی گۆڕ یان کێڵانی زەوییەکانیان، گۆزە و پارچەی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە، هەر ئەمەش هۆکار بووە کە گومانیان لەو هێزە هەبێ.
زانیاریی زیاتر: محەممەد ئەنجومەنی گوندەکەیە و زانیاریی پێگەیشتوە کە هێزەکە پسپۆڕێکی شوێنەواریی ئێرانیان لەگەڵدا بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێگەیان پێنەداوە نزیک بێتەوە، زانیاری نییە چییان لە ژێر ئەو زەوییە دەرهێناوە.
بەدواداچوونی تایبەت: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و دەرکەوت هێزەکە بە بێ ئاگاداریی فەرمانگەی پاراستنی شوێنەواری کەرکووک هاتونەتە ناوچەکە و مەبەست لە هەڵدانەوەی ئەو زەوییەش بوونی خشڵ و زێر بووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەرچەندە نازانرێت ئەم شوێنەوارە سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەی ، بەڵام بەپێی بە داواچوونەکانی ئاڤا و بەپێی ئەو پارچە گۆزانەی لە پاش هەڵدانەوەکە بەشکاوی بەجێ ماون ، ئاماژەکان بۆ ئەوەن شوێنەوارەکە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتانییەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکپارتی: چاوەڕێ دەکەین لەم چەند ڕۆژەدا پەکەکە هەڵبوەشێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەزار دۆلار دەداتە هەر کۆچبەرێک وڵاتەکە بەجێبهێڵن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژمارەیەک کاسبکار دژ بە بڕیارێکی شارەوانی گردبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵك؛ گەڕەکێکی سلێمانی زیاتر لە 13 ساڵە بێ خزمەتگوزارییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکپارتی: چاوەڕێ دەکەین لەم چەند ڕۆژەدا پەکەکە هەڵبوەشێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژمارەیەک کاسبکار دژ بە بڕیارێکی شارەوانی گردبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵك؛ گەڕەکێکی سلێمانی زیاتر لە 13 ساڵە بێ خزمەتگوزارییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوو گوندی سنووری ناحیەی کەسنەزان کێشەی ڕێگەی هاتووچۆیان هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن